سەردێڕ:

ئەمڕۆ ٧٤ ساڵ بەسەر دامەزراندنی هاوپەیمانی ناتۆدا تێدەپەڕێت

AM:09:08:04/04/2023

1988 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ ٧٤ ساڵ بەسەر دامەزراندنی پەیماننامەی ئەتڵەسی باکور ناسراو بە ناتۆ تێدەپەڕێت.


لەگەڵ ساڵیادی دامەزراندنیدا ناتۆ، وڵاتی فینلەندا وەک ئەندامێکی نوێ دەخاتە ناو هاوپەیمانییەکەیان و بەوەش وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ دەبێتە ٣١ وڵات.

لە رۆژی ٤ی نیسانی ساڵی ١٩٤٩ و لە دوای تەواو بوونی جەنگی دووەمی جیهانی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی رێکخراوەکە کە لە ساڵی ١٩٤٩دا بە بەشداری ١٢ ئەندام کە بریتیبوون لە، ئەمریکا، بەلجیکا، بەریتانیا، دانمارک، فەڕەنسا، هۆڵەندا، ئیتاڵیا، ئایسلاند، کەنەدا، لۆکسمبۆرگ، نەرویج و پورتوگال دامەزرا.

دواتر لە ساڵی ١٩٥٢دا، تورکیا و یۆنان بوونە ئەندام تیایدا و ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩٥٥ و ئیسپانیا لە ١٩٨٢ بەشدارییان کرد و ناتۆ لە ١٩٩٩دا، فراوانبوونی زیاتری بەخۆیەوە بینی و کۆماری چیک، هەنگاریا و پۆڵەندایش بوونە ئەندام تیایدا.

لە ساڵی ٢٠٠٤ بولگاریا، ئیستۆنیا، لاتیڤیا، لیتوانیا، رۆمانیا، سلۆڤاکیا و سلۆڤینیا و لە ٢٠٠٩ ئەلبانیا و کرواتیا و لە ٢٠١٧ مۆنتینیگرۆ و لە ٢٠٢٠یش مەقدۆنیای باکوور بوو بە ئەندام لە ناتۆ.

دوای ئەوەی روسیا لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢دا، هێرشیکردە سەر ئۆکراینا، حکومەتی فینلاند، بەهۆی گۆڕینی پەیکەربەندی ئاسایشی ئەوروپا بڕیاریدا واز لە بێلایەنیی بهێنێت و ببێتە ئەندامی ناتۆ و دوای ئەوەی تورکیا بوون بە ئەندامی پەسەندکرد ئەمڕۆ ئاڵای وڵاتی فینلاند لە بارەگای ناتۆ هەڵدەکرێت.

لە ئێستادا بارەگای سەرەکی ناتۆ لە بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکایە و ساڵانە بە ئامادەبوونی سەرۆکی وڵاتانی ئەندام کۆبوونەوە سەبارەت بە پرسی ئاسایش دەکرێت.













گەلەری