بڕیارە لە چەند رۆژى داهاتوودا ئیبراهیم رەئیسى سەرۆککۆمارى ئێران لەسەر بانگهێشتى پادشاى سعودییە بگاتە ئەو وڵاتە و لەسەر چەند بابەتێک گفتوگۆ بکەن.
میدیاکانى ئێران لەزارى مەحمود موخبێر جێگرى یەکەمى سەرۆکى ئێرانەوە بڵاویانکردەوە، سەرۆکى ئێران بانگهێشتنامەیەکى لە سەلمان بن عەبدولعەزیزى پادشاى سعودییەوە پێگەیشتووە و بڕیارە بەمنزیکانە سەردانى ئەو وڵاتە بکات.
ئەمەش لە دوای ئەوەدێت،
دوێنێ حسێن ئەمیر عەبدوڵا هیان وەزیری دەرەوەی ئێران و فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی
سعودیە رێککەوتن کۆببنەوە باس لە بەرژەوەندییە گشتییەکانی وڵاتەکانیان بکەن.
سەردانەکەى سەرۆکى
ئێران لەکاتێکدایە، هەردوو وڵات لە سەرەتای
مانگى رابردوودا لە چین لەسەر ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکان رێککەوتن، دواى ئەوەى
لە ساڵى ٢٠١٥ـەوە پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانیان بە تەواوى پچڕابوو.
سعودیه لە ٢ی
كانوونی دووه‌می ٢٠١٦ به تۆمه‌تی تیرۆر ٤٧ كه‌سی له‌سێداره‌دا كه زانای ئایینی شیعه
مه‌زهه‌بیان لە نێودا بوو و دوای ئه‌وه‌ش به‌رپرسانی ئێران به دوای یه‌كدا
كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر سعودیه ده‌ربڕی، دواتر ئاگر به‌ردرایه باڵیۆزخانه‌ی
سعودیه له تاران و كۆنسوڵخانه‌ی سعودیه له مه‌شهه‌د.