سەردێڕ:

ئۆپۆزسیۆنی فینلەندا شکستی بە پارتی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە هێنا

AM:09:44:03/04/2023

8616 جار خوێندراوەتەوە

لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی فینلەندادا پارتی هاوپەیمانی نیشتیمانی زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێنا و پارتی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتەش پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و سەرۆکوەزیران پیرۆزبایی لە ئۆپۆزسیۆن و پارتە براوەکانی دیکە کرد.


بەپێی ماڵپەڕی فەرمی هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٣ـی فینلەندا هاوپەیمانی نیشتیمانی پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە توانیویەتی ٤٨ کورسی بەدەستبهێنێت و ببێتە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکان و پارتی فینلەندییەکانیش ٤٦ کورسی بەدەست هێناوە و دووەم بووە.

 

پارتی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتەش کە پارتی سۆشیاڵ دیموکراتە ٤٣ کورسی بەدەستهێناوە و بووە بە سێیەم پارتی هەڵبژاردنەکە.پارتی سەوزەکانی فینلەنداش کە یەکێک لە کاندیدەکانی ژنێکی کوردە بە ناوی شیرین نامیق توانیویەتی ١٣ کورسی بەدەستبهێنن.
هاوکات، سانا مارین سەرۆکوەزیرانی فینلەندا سەرەڕای شکستی پارتەکەی لە هەڵبژاردندا، پیرۆزبای لە براوەکان کرد و رایگەیاند، 
هەمیشە دیموکراسی نایاب و سەرنجڕاکێشە. 

دوێنێ هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی فینلەندا بەڕێوەچوو، بۆ یەکەمجاریش سێ ژنی کورد لە یەک کاتدا و لە سێ پارتی جیاوازدا، کاندید بوون بۆ ئەندامى پەرلەمانی فینلەندا، ئەوانیش بریتین لە گەشاو بیبانی لە پارتی چەپ و شەیدا سوهرابی لە پارتی کۆکۆموس و شیرین نامیق لە پارتی سەوزی فینلەندا.


 













گەلەری