سەردێڕ:

ڤیدیۆ: روسیا لە باخموت ئاڵای وڵاتەکەی هەڵدەکات

AM:09:03:03/04/2023

4612 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی هێزەکانی ڤاگنەری سەر بە روسیا ئاڵای وڵاتەکەی لە باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شاری باخموتی ئۆکرانیا هەڵکرد. ئۆکرانیاش رایگەیاند، تاوەکو ئێستا ئەو شارە لەژێر دەستی سوپای ئۆکرانیادایە.


یفگینی بریگۆجین سەرۆک و دامەزرێنەری هێزەکانی ڤاگنەری سەر بە روسیا لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا ئاڵای وڵاتەی لەسەر باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باخموت هەڵکرد و رایگەیاند، دەستیان بەسەر تەواوی شارەکەدا گرتووە.

دەستەی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوەکردووە، روسیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆسەر شاری باخموت بەڵام سوپای ئۆکرانیا بەردەوامە لە بەرگریکردن.

لە سەرەتای جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیاوە و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێکە سوپای روسیا هەوڵدەدات دەست بەسەر شاری باخموتدا بگرێت چونکە ئەو شارە دەبێتە دەروازەی سوپاکەی بۆ چوونە نێو شارەکانی کراماتورسک و سلوفیانسک کە دوو شاری گرنگی هەرێمی دۆنستیکن و باخموت گرنگییەکی زۆری ستراتیجی هەیە بەهۆی نزیکییەوە لە کیێڤی پایتەخت.













گەلەری