سەردێڕ:

کشتوکاڵی عێراق: رێژەی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ پێشبینییەکانی تێپەڕاندووە

PM:08:21:02/04/2023

2360 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، کشتوکاڵ کردن لە زەوییە بیابانییەکان ئەنجامێکی باشی هەبووە و ئامرازێکی دیکەیە بۆ ئاسایشی خۆراک لە عێراق و ئاستی ئاو بەرەو زیادبوون دەڕوات و دەشڵێت، "رێژەی بەرهەمی دانەوێڵەی ئەمساڵ پێشبینییەکانی تێپەڕاندووە."


محەمەد خەزاعی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، ئەو پارچە زەوییە بیابانانەی بە شێوەیەکی فراوان لە کاتی پلانی چاندنی زستانەی گەنم و جۆ بەکارهێنرا بووەتە جێگرەوەی ئەو زەوییانەی بە ئاوی رووبارەکان ئاودراون.

ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رووی لە زەوییە بیابانییەکان کردووە بۆ کشتوکاڵکردن ئەویش بەهۆی کەمی بەرهەمی دانەوێڵە بەهۆی بەردەوامی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا، جگە لەو کێشانەی دیکەی کە بەهۆی کەمی ئاوەوە دروستبوون.

دەشڵێت، "ئەنجامدانی وەبەرهێنان لە زەوییە بیابانییەکان لە پێناو گەیشتنە بە ئاستی تەواوی بەرهەمی دانەوێڵە و ئەم پرۆسەیەش بۆ ماوەیەکی کاتییە."

ئەوەشی خستەڕوو، داوا لە جوتیاران دەکەن پابەند بن بە تەکنیکەکانی ئاودێران و بەکارهێنانی ئاو لە پێناو پاراستنی سامانی نیشتیمانی و دەشڵێت، "بەرهەمی دانەوێڵەی ئەمساڵ پێشبینییەکانی تێپەڕاندووە و زۆر باشبووە و پێویستی بەوە نەبووە یەدەگی ئاو بەکاربهێنن."

باسی لەوەشکردووە، لێکتێگەیشتنەکانی تورکیا لەسەر پرسی ئاو و توانەوەی بەفر دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاستی ئاو یەدەگی ئاوی عێراقی و پڕبوونەوەی بەنداوەکان گەشبینییە بۆ ئەنجامدانی کشتوکاڵی هاوینە.

دەشڵێت، "بەکارهێنانی زەوییە بیبانییەکان بۆ کشتوکاڵ جێگرەوەیەکی بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆراکی عێراقی دابینکردووە."













گەلەری