سەردێڕ:

ئێران: فڕۆکەیەکی سیخوڕی ئەمریکا ئاسمانی وڵاتەکەمانی بەزاندووە

PM:06:40:02/04/2023

3980 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران رایگەیاند، فڕۆکەیەکی دەریایی لە جۆری EP-3E ئاسمانی سنورە ئاوییەکانی ئەو وڵاتەی بەزاندووە و هێزە دەریاییەکان هۆشدارییان پێداوە.


فەرماندەیی هێزی دەریایی ئێران راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکەیەکی سەر بە هێزی دەریایی ئەمریکا لە کەنداوی عومان ئاسمانی سنورە ئاوییەکانی ئێرانی بەزاندووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، فڕۆکەکە سیخوڕیی بووە و لە جۆری EP-3E بووە.

هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، هێزی دەریایی ئێران فڕۆکە ئەمریکییەکەیان لە بەزاندنی ئاسمانی وڵاتەکەیان ئاگادارکردووە بە مەبەستی رێگریکردن لە چونە ناو سنوری ئاسمانی ئێران پێش ئەوەی لە کەنداوی عومان دووربکەوێتەوە.

دەشڵێت، دواتر فڕۆکەکە دوور کەوتووەتەوە و چووەتەوە ناو ئەو رووبەرەی بە گوێرەی رێککەوتنی نێودەوڵەتی بۆی هەیە تیایدا بەردەوامبێت لە گەشتەکەی.













گەلەری