سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لەکاتی کارکردن تێیدا؛ باڵەخانەیەک لە بەغدا روخا

PM:02:23:02/04/2023

9056 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی کارکردن لە باڵەخانەی مۆڵێکدا لە بەغدا باڵەخانەکە روخا و بەهۆیەوە پێنج کەس بریندار بوون و برینی یەکێکیشیان سەختە.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا ئاماژەی بەوەکرد، چەندان کەس کەوتوونە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکە و چەندان کەسیش بێسەروشوێن.

هاوکات، وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەکرد هێزەکانی بەرگری شارستانی بەخێرایی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بەردەوامن لە گەڕان بە دوای بێسەروشوێنەکان.

جەودەت عەبدول رەحمان بەرێوەبەری راگەیاندنی بەرگری شارستانی رایگەیاند، باڵەخانەکە دەکەوێتە ناوچەی زیونەی بەغدا و ئەمڕۆ لەکاتی کارکردندا هەرەسی کردووە و چەند کرێکارێک برینداربوون و تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.

Video edited on Kapwing













گەلەری