سەردێڕ:

رۆژنامەیەکى ئیماراتى: ئەو گرێبەستە نەوتیانەى هەرێم واژۆى کردون هەڵدەوەشێنرێنەوە

PM:12:45:02/04/2023

3104 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئیتیحادی ئیماراتی، لەدوای رێککەوتنی هەرێم و بەغدا کۆمپانیا بیانیەکانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم ئاگادارکراونەتەوە گرێبەستە کۆنەکانیان هەڵبوەشێننەوە و گریبەستی نوێ واژوو بکەن.


رۆژنامەى ئیتیحادى ئیماراتى بڵاوى کردەوە، تەواوى ئەو گرێبەستانەى هەرێم لەگەڵ کۆمپانیاکانى نەوت واژۆى کردون هەڵدەوەشێنرێنەوە و جارێکى دیکە و بەشێوازێکى نوێ گرێبەستیان لەگەڵ دەکرێتەوە.

هەر بەپێى زانیارییەکانى میدیا ئیماراتییەکە هۆکارى سەرەکى هەڵوەشانەوەى ئەو گرێبەستانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە حکومەتى عێراق راستەوخۆ نەوتى هەرێم بە نرخى ستاندارى جیهانى دەفرۆشێت و هەر بەغداش کڕیارى دیکە بۆ نەوتەى هەرێم دەدۆزێتەوە.

رۆژى ٢٣ى مانگى رابردوو دادگاى نێودەوڵەتى پاریس دۆسیەى نەوتى هەرێمى یەکلاییکردەوە و رێگرى لە تورکیا کرد نەوتى هەرێم هاوردەبکات.

دواتریش هەرێم و عێراق رێککەوتن نەوتی هەرێم لەرێگەی کۆمپانیای سۆموە بفرۆشرێت.













گەلەری