سەردێڕ:

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی ئاڕاستەی لیژنەی درایی کرد

PM:12:34:02/04/2023

2132 جار خوێندراوەتەوە

جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سەرۆکایەتی پەرلەمان پرۆژەیاسای بودجەی ئاڕاستەی لیژنەی درایی کرد.


ئەمڕۆ یەکشەممە، موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە نوسراوێکدا رەشنووسی بودجەی ساڵانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ـی رەوانەی لیژنەی دارایی پەرلەمان کرد.
لە  ١٣ـی ئاداری ئەمساڵ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەشنووسی بودجەی هەرسێ ساڵی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ ـی پەسەندکرد و دواتر رەوانەی پەرلەمانی کرد کە تێیدا پشکی هەرێم بە ١٢.٦٧٪ دیاریکراوە. 















گەلەری