دوای ئەوەی دوێنێ نرخی دۆلار دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی؛ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٢٥٠ مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٢٥٠ مامەڵەی پێوەکرا بەراورد بە دوێنێ کاتی داخستنی نرخەکەی جێگیرە.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
چەند رۆژی رابردوو عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بەهای دۆلار
بەرەو سەقامگیری دەڕوات و بەهای دۆلار لە بازاڕەکاندا هاوتەریبی نرخی فەرمی بانکی
ناوەندی دەکەن.
راوێژکاری دارایی
سەرۆکوەزیرانی عێراقیش وتی، "هەوڵەکانی بانکی ناوەندی بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی نرخی
دۆلار و هاوتاکردنەوەی لەگەڵ بازاڕ بەردەوامە."
پێشتریش فالح
داود جێگری پێشووی پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، پێشبینی دەکرێت لە مانگی نیسانی
ئەمساڵ بەهای دۆلار بگەڕیتەوە بۆ باری پێشووی خۆی و نرخەکەی لە بازاڕ و بانکەکان
هاوتابێت.