PM:09:18:01/04/2023
2196 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی شاهانەی مەککە و شوێنە پیرۆزەکانى سعودیە رایگەیاند، لە ماوەى ١٠ رۆژی مانگی رەمەزاندا، حەوت ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس بۆ بەجێگەیاندنی عەمرە سەردانی شاری مەککەیان کردووە.
ساڵح رەشید، سەرۆکی جێبەجێکاری دەستەی شاھانەی شاری مەککە و شوێنە پیرۆزەکانی سعودیە لە تویتێکدا بڵاوی کردەوە، لە ماوەی ١٠ رۆژی سەرەتای مانگی رەمەزاندا حهوت ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس بۆ بەجێگەیاندنی عومرە سەردانی شاری مەککە کردوە.
هەروەها، بهگوێرهی
ئامارهكانی سعودیه، لە ماوەی دوو مانگدا زیاتر لە چوار ملیۆن گەشتیار سەردانی وڵاتی
سعودیەی کردوە، كه دەکاتە ٨٣ هەزار گەشتیار لە رۆژێکدا.
پێشتریش وەزارتی حەج و عەمرەی
سعودیە داوای لە عەمرەکارانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکەی کرد تەنها یەک جار عەمرە بەجێبگەیەنن تاوەکو
هاوکاری عەمرەکارانی دیکە بن بتوانن بە ئاسانی ئەرکەکانیان جێبەجێبکەن.