سەردێڕ:

روسیا سەرکردایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی گرتەدەست

PM:03:29:01/04/2023

3024 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای داواکارییەکانی ئۆکرانیا بۆ راگرتنی، روسیا سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی گرتەدەست و بۆ ماوەی مانگێک سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە دەکات.


میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، لە ئەمڕۆ شەممەوە روسیا بۆ ماوەی مانگێک سەرکردایەتی ئەنجومەنی ئاسایش لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەگرێتە دەست.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەنجومەنی ئاسایش کەوتووەتە دەست وڵاتێک سەرۆکەکەی فەرمانی گرتنی هەیە و کۆتا جاریش لە مانگی شوباتی ٢٠٢٢ لەو پۆستەدا بوون کە هێرشیان کردە سەر ئۆکرانیا.

هاوکات، ئەمریکا رایگەیاند، ناتوانن رێگری لە روسیا بکەن چونکە ئەندامی هەمیشەییە لە نەتەوە یەکگرتوەکان.

پۆستی سەرۆکایەتی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ولەنێوان ١٥ وڵاتی ئەندامدا ئاڵوگۆڕی پێدەکرێت و هەر وڵاتێک بۆ ماوەی مانگێک لەو پۆستەدا دەمێنێتەوە.













گەلەری