عێراق پاڵاوتگەی نەوتی کەربەلای کردەوە کە توانای پاڵاوتنی ١٤٠ هەزار بەرمیل نەوتی لە یەک رۆژدا هەیە.
ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق پاڵاوگەیەکی نەوتی لە کەربەلا کردەوە کە رۆژانە توانای پاڵاوتنی ١٤٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەیە.
لە میانەی کردنەوەیدا سەرۆکوەزیرانی عێراق وتی، بەرزکردنەوەی
توانای بەرهەمهێنان لە پاڵاوتگەکاندا لە کارە لەپێشینەکانیانە و هەوڵدەدەن پاڵاوتگەی زیاتر لە وڵاتدا بکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجیان
لە بەرەوپێشبردنی تواناکانی پاڵاوتگەکان و کردنەوەی پاڵاوتگەی نوێ دەتبەرداربوونی
هاوردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکانە.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت لە
٢٩ـی ئازار، وەزیری نەوت رایگەیاند، کارەکانی وەبەرهێنانی غاز لە کێڵگەی عەکاز لە
پارێزگای ئەنبار دەستیپێکردووە و رۆژانە ٦٠ ملیۆن پێ سێجا غاز لەو کێڵگەیە بەرهەمدەهێنن.
دەشڵێت، "ئەو غازەی بەرهەمیدەهێنین بۆ دروستکردنی کارەبا بەکاریدەهێنین."