AM:09:32:01/04/2023
2636 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی لیژنەی دەستپاكی له پەرلەمانی عێراق رایگهیاند، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ چەند وڵاتێكدا رێككهوتووه بۆ گهڕاندنهوهی ئهو پارانهی له عێراقهوه براونهته دهرهوه و دزراون.
عالیە نسەیف، ئەندامی لیژنەی دەستپاكی له پەرلەمانی عێراق به ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، لیژنەكەیان له ههوڵدایه بۆ دهركردنی یاسایهك بۆ گهڕاندنهوهی ئهو پارانهی كه به گەندەڵی براونەتە دەرەوەى عێراق.
وتیشى، "سەردانەکانی محەمەد شیاع سودانی بۆ
وڵاتانی دەرەوە و ڕێککەوتن لەگەڵ بەشێکیان بۆ ئەوەیە هاوكاری عێراق بكەن بۆ گەڕاندنەوەی
پارە دزراوهكان".