نوێنەری بێلاروسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، کڵاوەی ئەتۆمی جێگیرکراوی روسیا لە خاکی ئەو وڵاتەدا لە ژێر کۆنترۆڵی روسیادا دەبێت.
لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان ڤالنتین ریباکۆڤ نوێنەری بێلاروسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەوەی خستەڕوو، مەشقپێکردنی دوو فڕۆکەوانی وڵاتەکەی لە لایەن روسیا و پاشان جێگیرکردنی کڵاوەی ئەتۆمی و چەکی تاکتیکی روسیا لە خاکی ئەو وڵاتەدا بەهۆی ئەو هەڕەشانەوە بووە کە کراوەتە سەر ئاسایشی نیشتیمانییان.
وتیشی کڵاوە ئەتۆمییە جێگیرکراوەکانی روسیا لە خاکی وڵاتەکەیدا لە ژێر کۆنترۆڵی
روسیادا دەبێت.
ریباکۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو فڕۆکەوانەی بێلاروسیا کە لەلایەن روسیاوە
مەشقیان پێکراوە لە توانایاندایە فڕۆکەوانی ئەو فڕۆکانە بکەن کە هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمین
و ئەم هەنگاوەی بێلاروسیاش تەنها وەڵامێکە بۆ ئەو هەڕەشانەی لەسەر ئاسایشی وڵاتەکە
هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، بڵاوکردنەوەی چەکی تاکتیکی روسیا لە بێلاروسیادا بەگوێرەی
رێکەوتتنامەی بڵاوکردنەوەی چەکی ئەتۆمی بووە و لایەنی روسی بەرپرسیارە لە کۆنترۆڵکردنی
چەکەکان و کۆنترۆڵکردنی تەکنەلۆجیا.
ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، روسیا بە فەرمانیڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ئەو
وڵاتە چەکی ئەتۆمی لە بێلاروسیا جێگیرکرد.