سەردێڕ:

ناتۆ وادەی بەئەندامبوونی فیلاندی راگەیاند

PM:09:32:31/03/2023

2548 جار خوێندراوەتەوە

سکرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئالای فیلاند لە ریزی ئاڵای وڵاتەکانی ناتۆدا هەڵدەکرێت و دەبێتە بەشێک لە رێکخراوەکە.


پاش ئەوەی تورکیا بە ئەندامبوونی فیلاندی لە ناتۆ پەسەندکرد، یانس ستۆڵتربێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە چەند رۆژی داهاتوودا فیلاند دەبێتە بەشێک لە ناتۆ.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە پێنجی نیسان کۆبوونەوەی وەزیرانی دەروەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ بەڕیوەدەچێت و پێش ئەو وادەیەش فیلاند دەبێتە ئەندام لە ناتۆ.

باسی لەوەشکرد، لە ئایندەیەکی نزیکیشدا رێکخراوەکە پێشوازی لە بەئەندامبوونی سویدیش دەکات.

دوای پێشکەشکردنی داواکاری بەئەندامبوون لە رێکخراوی باکوری ئەتڵەسی ناتۆ لەلایەن سوید و فینلاندەوە، تورکیا مافی ڤیتۆی لە دەستپێکردنی رێکارەکانی بە ئەندامبوونی هەردوو وڵات لە رێکخراوەکە پێشکەش کرد و ئەوەش بووە هۆی دواخستنی دەستپێکی بەئەندامبوونی وڵاتەکان.

پەیمانی باکووری ئەتڵەسی ناسراو بە "ناتۆ" لە ٢٨ ئەندام پێکدێت و لە دوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە پێکهێندراوە بۆ بەرەنگاربونەوەی هاوپەیمانی 'وارشۆ' ی سەربە روسیا دروستکرا، لەسەرەتادا کاری پاراستنی ئەوروپای رۆژئاوا بوو لە دژی یەکێتی سۆڤیەت و وڵاتانی هاوپەیمانی وارشۆ و هەموو وڵاتانی ئەندام بەپێی هێز و ئامێری سەربازی تێیدا بەشدارییان هەیە و بارەگای سەرەکی لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکایە.













گەلەری