بەهۆی بەفربارین و هەڵکردنی رەهێڵەوە، رێگای ٩٥ گوند لە پارێزگای سیواس داخراوە.
فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای سیواس ئاماژەی بەوەداوە، بەهۆی هەڵکردنی رەهێڵە و ئەو شەپۆلی بەفربارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، رێگای ٩٥ گوند لەو پارێزگایە داخراوە.
دەشڵێت، تیمە پەیوەندیدارەکان
بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ راماڵینی بەفری کەڵەکەبووی سەرشەقامەکان و کردنەوەی رێگاکان
بە رووی هاتوچۆدا.
باسی لەوەشکردووە، تیمەکان
هەوڵ دەدەن کردنەوەی رێگای ئەو گوندانە پێشتر بخەن کە حاڵەتەکانی وەک نەخۆشبوون، لەدایکبوون
و گیانلەدەستدانیان تیادا بەدی دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی
چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفربارین و رەهێڵە رووی لە باکوری کوردستان و چەند
ناوچەیەکی دیکەی تورکیا کردووە.