سەردێڕ:

وەزارەتی خوێندنی باڵا مەرجەکانی پێشکەشکردنی خوێندنی ماستەر و دبلۆمی باڵا و دکتۆرای بڵاوکردەوە

PM:10:30:29/03/2023

32220 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابینکردنی شەش هەزار کورسی بۆ خوازیارانی خوێندنی ماستەر و دبلۆمی باڵا و دکتۆرا راگەیاند، مەرجەکانی پێشکەشکردنی خوێندنی بۆ ئەو سێ بڕوانامەیە بڵاوکردەوە.


وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەکردووە،بۆ خوێندنی دکتۆرا هەزار و ٨٣٤ کورسى و بۆ ماستەر سێ هەزار و ٣١٢ کورسى و بۆ دبلۆمى دو ساڵەى پزیشکى کلینیکى ١٦٠ کورسى و بۆ دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی دوو هەزار و ٣٠٨ کورسى ئامادەکراوە و بەم مەرجانە خوێندکار بۆ خوێندن وەردەگیرێت:

 

بۆ خوێندنی دکتۆرا:

یەکەم: نابێت کۆنمرەی بەکالۆریۆس لە ٦٠ کەمتر بێ.

دووەم: کۆنمرەی ماستەری نابێ لە ٧٠ کەمتر بێ.

سێیەم: مەرجی خزمەتی دوو ساڵی کرداری دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر.

چوارەم: لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی دەربچێت واتا نابێ لە ١٥ کەمتر بهێنێ.

بۆ خوێندنی ماستەر:

یەکەم: نابێت کۆنمرەی بەکالۆریۆس لە ٦٠ کەمتر بێ.

دووەم: مەرجی خزمەتی دوو ساڵی کرداری دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس.

سێیەم: لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی دەربچێت واتا نابێ لە ١٥ کەمتر بهێنێ.

بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی:

یەکەم: نابێت کۆنمرەی بەکالۆریۆس لە ٥٠ کەمتر بێ.

دووەم: مەرجی خزمەتی دوو ساڵی کرداری دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس.

سێیەم: لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی دەربچێت واتا نابێ لە ١٥ کەمتر بهێنێ.

وەزارەتی خوێندنی باڵا پێوەرەکانی پێشبڕکێی وەرگرتنی بەم جۆرە بڵاوکردووەتەوە:

بۆ خوێندنی دکتۆرا:

یەکەم: کۆنمرەی بەکالۆریۆس واتا لە ٦٠ بەسەرەوە چەندت هەبێ ئەوەندە خاڵت دەبێ.

دووەم: کۆنمرەی ماستەر واتا لە ٧٠ بەسەرەوە چەندت هەبێ ئەوەندە خاڵت بۆ دادەنرێ..

سێیەم: بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی و داهێنانی زانستی

چوارەم: پرۆسەی دڵنیایی جۆری بۆ ئەوانەی نازناوی زانستیان هەیە.

پێنجەم: توانستی زمانی ئینگلیزی.

شەشەم: نمرەی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی لە ١٥ بەسەرەوە هەژمار دەکرێ.

بۆ خوێندنی ماستەر:

یەکەم: کۆنمرەی بەکالۆریۆس واتا لە ٦٠ بەسەرەوە چەندت هەبێ ئەوەندە خاڵت دەبێ.

دووەم: توانستی زمانی ئینگلیزی.

سێیەم: نمرەی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی لە ١٥ بەسەرەوە هەژمار دەکرێ.

 بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی:

یەکەم: کۆنمرەی بەکالۆریۆس واتا لە ٥٠ بەسەرەوە چەندت هەبێ ئەوەندە خاڵت دەبێ.

دووەم: توانستی زمانی ئینگلیزی.

سێیەم: نمرەی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی لە ١٥ بەسەرەوە هەژمار دەکرێت.

ئەمڕۆ، وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممە دەرگای پێشکەشکردنی خوێندنی باڵا بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەکانی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی هەرێم دەکرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، شەش هەزار کورسی خوێندنی باڵا بۆ بڕوانامەکانی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا دابینکراوە و ١٨٠٠ کورسی تایبەتە بە بڕوانامەی ماستەر و کورسییەکانی دیکە تایبەتە بە بڕوانامەی دبلۆمی باڵا و دکتۆرا.


 


 













گەلەری