سەردێڕ:

ئاگرێک لە ئوتێلێک لە ئەستەنبوڵ کەوتەوە و دوو کەس گیانیان لەدەستدا

AM:11:24:24/03/2023

3660 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر لە ئوتێلێکی حەوت نهۆمی لە ناوچەی پەندیک لە شاری ئەستەنبوڵ، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.


ئاژانسی فەرمی هەواڵی ئانادۆڵۆ بڵاویکردەوە، لە ئوتێلێکی حەوت نهۆمی کە دەکەوێتە سەر شەقامی ئەرۆل کایا لە گەڕەکی دۆغو بە هۆکارێکی نادیار ئاگر کەوتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، دوای ئاگادار کردنەوەیان ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی پۆلیس و ئاگرکوژێنەوە و تەندوستی رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.

ئاژانسەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەکاتێکدا ئەو کەسانەی کە لە ئوتێلەکەدا بوون گواسترانەوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.

ئاژانسی ئانادۆڵۆ باسی لەوەشکردووە، بەهۆی ئاگرەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون و لەلایەن تیمەکانی تەندروستییەوە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

دەشڵێت، تیمەکان لە شوێنی رووداوەکە بەردەوامن لە لێکۆڵینەوەکان.













گەلەری