یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری سیاسی رایگەیاند، شای سعودییە بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆکی وڵاتەکەی کردووە تا سەردانی ریاز بکات.
محەمەد جەمشیدی یاریدەدەری ئیبراهیم رەئسی بۆ کاروباری سیاسی لە تویتێکیدا ئاشکرای کرد، شا سەلمان عەبدولعەزیز پادشای سعودییە لە نامەیەکیدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە لە پێشوازیکردنی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران و بە فەرمی بانگهێشتی کردووە تا سەردانی ریازی پایتەختی سعودییە بکات.
دەشڵێت، شا سەلمان داوایکردووە پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان ئێران و سعودییە
بەهێزتربکەن.
باسی لەوەشکردووە، شا سەلمان لە نامەکەیدا بۆ ئیبراهیم رەئیسی خۆشحاڵی خۆی
لەبارەی رێککەوتنی ئێران و سعودییە دربڕیوە.
محەمەد جەمشیدی ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەلایەن خۆیەوە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکۆماری
ئێران پێشوازی کردووە لە بانگهێشتنامەکەی شا سەلمان و ئامادەیی تارانی بۆ بەهێزکردنی
هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەربڕیوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی هەینی ریکەوتی ١٠ی ٣ی ٢٠٢٣ عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی
باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران و موسەید بن محەمەد ئەلعەیبان وەزیری دەرەوەی سعودیە
و فانگ یی ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی چین لە پەکینەوە راگەیاندراوێکی
هاوبەشیان لەبارەی رێککەوتنی سعودیە و ئێران بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیندراوەکە، ئەو دەستپێشخەرییە لەسەر داوای شی جین پینگ سەرۆکی چین
بووە و پاڵپشتی لێکنزیکبوونەوەی ئەو دوو وڵاتە و خواستی هەردوو وڵاتی لەسەر چارەسەرکردنی
کێشە و ناکۆکییەکان کردووە.
لە لایەکی دیکەوە سعودیە و ئێران سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی عێراق
کرد کە رۆڵی نێوەندگیری بینیوە لە ساڵی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢دا و چەند کۆبوونەوەیەکی سعودیە
و ئێران لەو وڵاتە بەڕێوە چووە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت سعودیه ٢ی كانوونی دووهمی ٢٠١٦ به تۆمهتی تیرۆر ٤٧
كهسی لهسێدارهدا كه زانای ئایینی شیعه مهزههبیان لە نێودا بوو و دوای ئهوهش
بهرپرسانی ئێران به دوای یهكدا كاردانهوهیان بهرامبهر سعودیه دهربڕی،
دواتر ئاگر بهردرایه باڵیۆزخانهی سعودیه له تاران و كۆنسوڵخانهی سعودیه له
مهشههد.
ئەو دوو وڵاتە لە ماوەی رابردووشدا چەندان جار لە عێراق کۆبوونەوە بە مەبەستی
رێککەوتن و ئاماژەیان بەوەدا نزیک بوونەتەوە لە رێککەوتن.
کـ - ئـ