سەردێڕ:

بومەلەرزەیەک بە پێنج پلە ئەم شارەی ئێرانی هەژاند

PM:04:49:16/03/2023

4660 جار خوێندراوەتەوە

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی پێنج پلە بە پێوەری رێختەر شاری خۆی سەربە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا لە باکوری رۆژئاوای ئێرانی هەژاند.


بەپێی داتاکانی ناوەندی بوومەلەرزەناسی نیشتمانی ئێران، کاتژمێر ٣:١٧ بوومەلەرزەیەک بەگوڕی پێنج پلە شاری خۆی هەژاندووە.

دەشڵێت، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٦ کیلۆمەتر روویداوە.

هاوکات، حامید مەحبوبی بەڕێوەبەری گشتی لقی ئازەربایجانی رۆژئاوا لە مانگی سوری ئێران رایگەیاند، دوای بوومەلەرزەکە تیمەکانی فریاگوزارییان رەوانەی ناوچەکە کردووە و دواتر راگەیەندراو لەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە، بڵاودەکەنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ٢٨ی کانوونی دووەم بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥.٨ شاری خۆی هەژاند و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەست دا و هەزار و ١٦٧ی دیکەیش برینداربوون.













گەلەری