سەردێڕ:

سەدان خوێندکار لە چەند شارێکی ئێران ژەهراوی بوون

PM:08:32:04/03/2023

3692 جار خوێندراوەتەوە

سەدان خوێندکار لە چەند شارێکی ئێران ژەهراوی بوون، وەزیری پەروەردەی ئێرانیش دەڵێت، "لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە دەکەین".


زەهرا شێخی، وتەبێژی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، نزیکەی ٨٠٠ خوێندکار لە شاری قوم ژەهراوی بوون.

هاوکات، ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانیش بڵاوی کردەوە، لە قوتابخانەیەکی شاری ئەردەبیلی ئێران بە هۆی هەڵمژینی غازەوە ١٠٨ کچە خوێندکار گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.

لەلایەن خۆشییەوە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شارەکەش دەڵێت، تەندروستی سەرجەم خوێندکارەکان جێگیرە.

لەسەر ئەو دۆسیەیەش، یوسف نووری، وەزیری پەروەردەی ئێران ئاماژەی بەوەدا، حکومەت بڕیاری داوە کۆبوونەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆ بە بەشداریی دامەزراوە پەیوەندارەکان بکرێت و دواتر ئەنجامەکەی رابگەیێنرێت و هۆکاری ئەو ژەهراویبوونانە روون بکرێتەوە.













گەلەری