AM:08:37:04/03/2023
7384 جار خوێندراوەتەوە
دادگای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، لەسەر بنەمای دەستوور مافی خاوەنداریەتی دەدات بە هەر هاوڵاتیەکی عێراق، بۆ کڕینی موڵک و یەکەی نیشتەجی بوون، لە هەر ناوچەیەکی سەرتاسەری عێراقدا بێت.
دادگای فیدراڵی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، وەک مافێکی سەرەتایی گرنتی ئازادیی کڕین و نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتی عێراقی دەکات، چ لە ناوخۆی عێراق بێت یان لە دەرەوەی عێراق بەپێی مادەی ٤٤ی دەستووری عێراقی.
ئاماژەی بەوەشدا،
نابێت هیچ دەزگایەکی حکومی سەرپێچی ئەو بریارە بکات و چونکە بەپێی دەستوور بڕیاریانداوە،
هەر کەسێک لەو بڕیارە لابدات مافی هاوڵاتیانی عێراقی زەوتکردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
ماددەیەکى دیکەى دەستوور هەیە کە مادەى ١٤٠ـە و تایبەتە بە ناوچە جێناکۆکەکان و بەپێی
مادەکە هەموو ئەو هاوڵاتیانەى دانیشتووى رەسەنى ناوچەکە نین دەبێت بگەرێنەوە شوێنى
خۆیان.