سەردێڕ:

کارەبای عێراق: تەواوی پارەی قەرزی غازی ئێرانمان رادەست كردووەتەوە

PM:06:45:05/02/2023

3396 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند، تەواوی پارەی قەرزی غازی ئێرانیان ڕادەست كردووەتەوە و دەشڵێت، سێ‌ ڕۆژی دیکە هاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق دەستپێدەكاتەوە.


ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بە میدیاکانی راگەیاندووە، لەئێستادا ئێران هیچ قەرزێكی غازی لەسەر عێراق نییە و تەواوی قەرزەكانی سەر وەزارەتی كارەبا لە سندوقی پاڵپشتی بانكی بازرگانی عێراقی رادەست كراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران نۆ رۆژە بە تەواوی هەناردەكردنی غازی بۆ عێراق راگرتووە، ئەوەش بەپاساوی چاككردنەوەی هێڵی گواستنەوە، بەڵام لە سێ ڕۆژی داهاتوودا هەناردەکردنی غاز دەستپێدەکاتەوە.

ئەحمەد موسا ئەوەشی خستەڕوو، سەرقاڵی دانوستانن لەگەڵ توركیا و ئوردون و سعودیە و وڵاتانی هاریكاری كەنداودا، بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكانی گرێدانی كارەبا لەگەڵیان.













گەلەری