سه‌رۆك كۆماری توركیا بەرواری به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی وڵاتەکەی پێشخست و رایگەیاند، هەڵبژاردنەکە لە ١٤ی ئایاری ئەمساڵ به‌ڕێوه‌دەچێت.
ره‌جه‌ب تەیب ئه‌ردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا له وتارێکدا له په‌رله‌مانی وڵاتەکەی و بۆ په‌رله‌مانتارانی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان رایگه‌یاند، بە پێویستی دەزانێت بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەی پێشبخات.
وتیشی، "بەرواری هەڵبژاردنەکان لە ١٨ی مانگی شەشەوە
بۆ ١٤ی مانگی پێنج پێشدەخرێت."
ئەردۆغان و پارتەکەی بۆ ماوەی دوو دەیەیە حوکمڕانی
تورکیایان گرتووە، لەو ماوەیەشدا چەندین رووداوی جۆراوجۆر روویانداوە لە جەنگ و
داڕمانی ئابوری و کودەتایەکی شکستخواردوو و چەندین رووداوی جۆراوجۆری سروشتیش لە
سووتانی دارستانەکان و بومەلەرزە.
چاودێرانی سیاسی باسیان لەوەکردووە، ئەردۆغان بەدوای ساتێکی
تەواو گونجاو‌دا دەگەڕێت کە ئەگەری دەرچوونی دەنگدەرانی خۆی زیاتر بێت لە چاو ئەوانەی
پشتیوانی لە نەیارەکانی دەکەن.