سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لە لێدوانێکدا رایگەیاند، مەلا بەختیار تەوازنی تێکچووە و تووشی هیستریایەک بووە، دەیەوێت ناوی خۆی بێنێتەناو ناوان. پێموایە دەیەوێت دەستە چەورەکەی خۆی بەسەر ئەوانی تردا بسڕێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە وتوێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا لەبارەی بڵاوبوونەوەی تۆمارە دەنگییەکە قسەی کرد، کە دەوترێت دەنگی مەلابەختیارە و تێیدا چەند سەرکردەیەکی یەکێتی بە گەندەڵی و خیانەت تۆمەتبارکراون.
سەعدی پیرە دەڵێت، "پێموایە
کاک بەختیار کای کۆن بەبا دەکات؛ ئەو بابەتانە پێشتر قسەی لەسەر کراوە. لە سەرکردایەتی
یەکێتی قسەی لەسەر کراوە و پلینێومێکی لەسەر گیراوە و هەمان سزای خۆیان وەرگرت. ئەوەی
راست بوو سزایان وەرگرت و ئەوەی راست نەبوو دەستبەکاربوون، بە تایبەتی ئەو سێ کەسەی
کە ئەو ناوی هێناون."
لە تۆمارە دەنگییەکەدا، کە سێ خولەک و نیووە یەکێک لەو سەرکردانەی یەکێتی
کە ناویان دەهێندرێت، سەعدی پیرەیە،
تۆمەتبارکراوە بەوەی کە گوایە فایلی بەعسیبوونی هەبووە و پێشتر موچەی لە رژێمی بەعس
وەرگرتووە لەگەڵ جەند سەرکردەیەکی دیکەی یەکێتی.
سەعدی پیرە لەبارەی تۆمەتەکانەوە،بە دەنگی ئەمەریکای وتووە، ئەو سکاڵای یاسایی
لە دژی مەلا بەختیار تۆمارنەکردووە بەهۆی ئەوەی بابەتەکە "کەسی نییە" و
دەیەوێت لە رێگای حیزبەکەیەوە یەکلایی بکرێتەوە.
سەعدی پیرە ئەوەشی وتووە،
" لەهەموو حاڵەتەکان مەلا بەختیار ناتوانین جارێکی تر وەکو پیاوێکی هاوسەنگی
مەعقول سەیری بکەین."
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرچی
بڵێت بە کاک مەلا بەختیار کەمه. بەڵام مەلا بەختیار تەوازنی تێکچووە و تووشی هیستریایەک
بووە، دەیەوێت ناوی خۆی بێنێتەناو ناوان. دەشڵێت، "هەموو ئەو شتانەی باسی دەکات
ئەگەر لەسەر ئەو موناقشەی لەسەر بکەین لەهیچیان دەرناچێت."
لەبارەی پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتیشەوە باسی لەوەکردووە، لەم دواییدا بڕیار وابوو گرژیەکان بەرەو خاوبوونەوە
بڕۆن و لە رێگەی زنجیرەیەک کۆبوونەوە رێککەوتنامەیەکی نوێ ئامادە بکەن، ئەو ناکۆکیانەی
کە لەسەر بابەتی گۆڕانکاری لەتیمی حکومەت هەردوولا بە رێککەوتن جێبەجێی بکەن. بەڵام
دیارە ناکۆکیەکان لەوە قوڵترن، ریشەی دارایی و ئابوری و شتی تری هەیە بۆیە لە دوێنێیەوە
بەداخەوە فۆڕمێکی نەخوازراوی بەخۆوە بینیووە."
سەعدی پیرە دەشڵێت، "پێموایە
کاک مەسرور ئەو وتارەی نەدایە زۆر قازانجی زیاتر دەبوو."
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی
نیشتمانی کوردستان ئەوەشی خستە بەر باس کە وڵاتانی هاوپەیمان و دۆستەکانیان هەوڵی
دۆزینەوەی چارەسەر دەدەن بۆ کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی و وتیشی هەموو نێردەکان
لە ئاستی باڵیۆز و ئاستی بەرپرسانی سەربازیش بەردەوام هەوڵی ناوبژی و
لێکنزیککردنەوەی هێزەکان دەدەن.
هەفتەی ڕابردوو چەند ڕاگەیاندنێکی
ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە گوایە لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی
پێشووی یەکێتی، سەرقاڵی پێکهێنانی هێزێکی چەکداری تایبەتە بەناوی هێزی دووپشک.
سەعدی پیره رایگەیاند، ئەو
زانیاری نییە لەسەر دروستکردنی هێزێکی وەها و وتیشی، "هێزەکان زۆرن. ئێمە ئەوکات
دەتوانین لەو هێزستانە تەواو بن ئەگەر هەوڵماندا پێشمەرگە حزبیەکان بکەینە هێزێکی
میللی."