سەردێڕ:

پەرلەمانی ئیسرائیل متمانەیدا بە حکومەتەکەی ناتانیاهۆ

PM:05:28:29/12/2022

3240 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی ئیسرائیل لە کۆی ١٢٠ دەنگ بە پێدانی بەڵێی ٦٠ دەنگ متمانەیدا بە حکومەتەکەی ناتانیاهۆ کە درێژترین ماوەی سەرۆک وەزیران لەو وڵاتە دەگرێتە دەست و بۆ جاری سێیەمە دەبێت سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە. .


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە پێدانی ٦٠ دەنگی بەڵێ لە کۆی ١٢٠ دەنگی پەرلەمانی ئیسرائیل، متمانەدرا بە حکومەتەکەی بنیامین ناتانیاهۆ.

بنیامین ناتانیاهۆ بۆ سێهەمین جار وەک سەرۆک وەزیران هەڵدەبژێردرایەوە و  بەمەش بووە درێژترین ماوەی سەرۆک وەزیران لەو وڵاتەدا.

حکومەتی نوێی ئیسرائیل لە هاوپەیمانی نێوان پارتی لیکود بە سەرۆکایەتی ناتانیاهۆ و ژمارەیەک پارتی دیکە راستڕەو پێکهێنرا و بە راستڕەوترین حکومەت لە مێژووی ئیسرائیل دادەنرێت.

هەرچەندە بەپێی میدیا جیهانییەکان، بەرپرسانی ئێستای ئەو وڵاتە هۆشداری دەدەن لە هەنگاوەکانی حکومەتی نوێ بەتایبەت پەیوەست بە فەڵەستین و کەرتی رۆژئاوا کە ئەگەری هەیە بڕیارەکانی حکومەتی نوێ ناسەقامگیریی زیاتر بۆ ئیسرائیل دروستبکات.













گەلەری