سەردێڕ:

بەهۆی نقومبوونی بەلەمەکەیانەوە شەش کۆچبەر لە باشوری رۆژهەڵاتی تورکیا خنکان

PM:09:02:16/12/2022

3548 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتی خۆجێی باشوری رۆژهەڵاتی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی نقومبوونی بەلەمەکەیانەوە شەش کۆچبەر لە رۆژهەڵاتی تورکیا خنکاون و ٢٥ کۆچبەریش رزگار کراون.


ئەمڕۆ هەینی، دەسەڵاتی خۆجێی باشوری رۆژهەڵاتی تورکیا رایگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران کەژمارەیەک کۆچبەری هەڵگرتبوو نقومبووە و بەهۆیەوە شەش کەس لە سەرنشینەکانی خنکاون و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون و ٢٥ کەسیش رزگارکراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوەکە لە دووری ١٥ کیلۆمەتر لە باکوری سنوری سوریا روویداوە و دەستبەجێ ناسنامەی کۆچبەرەکان ئاشکرانەکراوە.

راپۆرتێکی ناوخۆیی باسی لەوەشکردووە، رووداوەکە لەکاتێکدا روویداوە شۆفێری بەلەمەکە هەوڵیداوە خۆی لە هێزە ئەمنییە ناوخۆییەکان بەدوور بگرێت کە بەدوای ئەوکەسانەدا دەگەڕان بەشێوەیەکی نایاسایی هەوڵی بەزاندنی سنورەکان دەدەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، زۆرترین رێژەی پەنابەران لە تورکیایە کە ژمارەیان دەگاتە زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس. هاوکات، بەگوێرەی رێککەوتنێک کە لە ساڵی ٢٠١٦دا واژووکراوە پێویستە قەیرانی رۆشتنی کۆچبەران بۆ یەکێتی ئەوروپا بوەستێنرێت.













گەلەری