PM:03:30:07/12/2022
868 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، پلانیان بۆ هاوردەکردنی غاز لە ئێران و قەتەر و تورکمانستان داڕشتووە، دەشڵێت دابەشکردنی غاز بەسەر وێستگەکانی کارەبادا زیاتردەکەن.
ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، عێراق سەرجەم قەرزەکانی تایبەت بە غازی لایەنی ئێرانی و شایستەی دارایی یاسای پشتیوانی لەناکاوی ئاسایشی خۆراک داوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، بەشێوەیەکی بەردەوام عێراق خاوەنی
گفتوگۆی ئاڵوگۆڕە لەگەڵ قەتەر و تورکمانستان بۆ هاوردەکردنی غاز بەشێوەیەکی دیاریکراو
بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان و هەتا ئێستاش عێراق پێویستی بە هاوردەکردنی غازی ئێرانە.
وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی کارەبای
عێراق هەوڵی جددی دەدات لە زیادکردنی دابەشکردنی غاز بۆ وێستگەکان، چونکە رێککەوتنەکە
بە مەرجی ئامادەبوونی بڕێکی دیاریکراوی غاز کراوە، بەشێوەیەک لە وەرزەکانی زستان
هاوین بەردەستبێت.