سەردێڕ:

یەکێک لە کارە سەرنج راکێشەکانی قەتەر لە مۆندیالدا چی بوو؟

PM:11:30:06/12/2022

20956 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لە کارە سەیروسەمەرەکانی قەتەر لە مۆندیالدا دروستکردنی یاریگای ٩٧٤ بوو، ئەم یاریگایە لە ٩٧٤ کۆنتێینەری گەورە دروست کراوە و نزیکەی ٤٠ هەزار هاندەر لە خۆدەگرێت.


تایبەتمەندیی سەرەکی ئەم یاریگایە ئەوەیە کە جێگیر نییە و بە دانان و لابردنی کۆنتێینەرەکان دەتوانرێت هەڵبوەشێنرێتەوە و لە هەرشوێنێکی جیهان دەتوانرێت دروستبکرێتەوە.

یاریگاکە لەدوای کۆتاییهاتنی یاری نێوان بەرازیل و کۆریای باشوور تەمەنی خۆی تەواو کردوو و ئامادە کرا بۆ هەڵوەشاندنەوە.

ئەمەش بە یەكێك لە کارە سەرسوڕهێنەرە ئەندازیارییەكانی جامی جیهانی قەتەر دادەنرێت کە تەنها دوای ئەنجامدانی ١٤ یاریی هەڵوەشێنرایەوە و پارچەكانی بۆ وڵاتانی تر دەگوازرێتەوە، بەڵام تا ئێستا دیارنییە دەبەخشرێت بە کام وڵات بۆ پێشخستنى ژێرخانى وەرزشیی.

ناوی یاریگەکەش دەگەرێتەوە بۆ بەکارهێنانی ژمارەی کۆنتێنەرەکان و ژمارە ٩٧٤ کۆدی پەیوەندی نێودەوڵەتی تەلەفۆنیی وڵاتی قەتەرە.

دیزاینی یاریگاکەش لەلایەن كۆمپانیای گەورەی بواری دیزانین فێنویک ئیریبارێنەوە ئەنجام دراوە.

ئەم یاریگایە بۆ دابینكردنی كارەبا بە تەواوەتی پشتی بەستبوو بە وزەی خۆرو رێژەی پیسكردنی ژینگە تیایدا سفر بوو. وەك سەرچاوەكان باسی دەكەن ئەم یاریگایە نزیكەی ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری تێچووە و لەگەڵ ئەوەشدا تەنها ١٤ یاریی تیادا ئەنجامدرا.

بەمەش، قەتەر نەیویست تەنها بە خەرجکردنی سەدان ملیار دۆلار و میوانداریکردنی هەوادارانی وەرزش لە سەرتاسەری جیهانەوە لە مۆندیالدا سەرنجی هەموان رابکێشێت، بەڵکو ویستی لە دروستکردنی یاریگەکانیشدا داهێنانی گەورە ئەنجامبدات و مێژوو بنوسێتەوە.













گەلەری