ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئێران رایگەیاند، له خۆپیشاندانه‌كانی ئەو وڵاتە زیاتر له ٢٠٠ كه‌س کوژراون كه ژماره‌یه‌كیان كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كانن. پێشتریش فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران رایگه‌یاندبوو ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکە ٣٠٠ کەسی تێپەڕاندووە.
ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی فەرمی هەواڵی ئیرنای ئێران بڵاویکردەوە، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ئێرانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئەو وڵاتە راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كان كه ماوه‌ی دوو مانگ و نیوه لەو وڵاتە سەریان هەڵداوە و بەردەوامە بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی ئەجومەنی ئاسیاشی ئێران، له خۆپیشاندانه‌كاندا
زیاتر له ٢٠٠ كه‌س کوژراون كه كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كانیشیان تێدایه، به‌ڵام
ژماره‌یه‌ك له مه‌ده‌نییه‌كان له‌لایه‌ن "گرووپی نه‌یاری چه‌كداریی"ە وه
كوژراون.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە زیانێكی زۆر به بڕی تریلیۆنه‌ها
تمه‌ن به موڵك و ماڵی گشتی و تایبه‌ت گه‌یه‌ندراوه.
پێشتر، ئه‌میر عه‌لی حاجیزاده فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانییه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، ژماره‌ی
كوژراوه‌كان ٣٠٠ی تێپه‌ڕاندووه. ئەمەش بەراورد بەو ژمارەیەی ئەنجومەنی ئاسایشی
ئێران بڵاویکردووەتەوە لەبارەی ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئێران جیاوازی لە
ئامارەکاندا بەڕوونی بەدیدەکرێت.
هاوکات، رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران کە بارەگاکەی لە نەرویجە، له
راپۆرتی تایبەتی خۆی لە رۆژی ٢٩ی ١١ی ٢٠٢٢دا، بڵاویكرده‌وه ژمارەی ئەو خۆپیشاندەرانەی
لە ئەنجامی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌لایه‌ن هێزە ئەمنییەکانه‌وه کوژراون
بۆ ٤٤٨ کەس بەرزبووەتەوە.
لە رۆژی ١٣ی ٩ی ٢٠٢٢ دوای ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیرشادی تارانه‌وه
بە پاساوی "پابەند نەبوون بە یاساکانی باڵاپۆشی"، کچە چالاکوانی کورد، ژینا
ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵان رەوشی تەندروستی ته‌ندروستی تێکچوو دواتر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
رۆژی ١٦ی ٩ی ٢٠٢٢ ژینا ئه‌مینی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. دوابەدواوی ئەمەش لە
رۆژهەڵاتی کوردستان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی سەری هەڵدا و دواتر شارە گەورەکانی
دیکەی ئێرانی گرتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە.