وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، دوو سەربازیان له میانەى بەردەوامى ئۆپڕاسیۆنی "چنگ قوفڵ" له هەرێمی کوردستان کوژراون و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون.
میدیاکانى تورکیا لە زاری بەرپرسانى وەزارەتى بەرگرى تورکیاوە بڵاویانکردەوە لە ئەنجامی تەقەی چەکدارانى پەکەکە دوو سەرباز کوژراون و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون بەبێ ئەوەی شوێنی رووداوەکە دیاری بکات.
هاوکات، دوای هەواڵی کوژرانی ئەو دوو سەربازە لە ناوچەی ئۆپراسیۆنەکانی
سوریا و عێراق، خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا کۆبوونەوەیەک لەگەڵ فەرماندەیی
هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە بەڕێوە دەبات.
تورکیا لە ٢٠ی ئەم مانگەوە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی بۆ سەر رۆژئـاواى
کوردستان و هەرێمى کوردستان دەستپێکردووە و سەرۆککۆماری تورکیا رەتی نەکردەوە کە ئۆپەراسیۆنێکی
زەمینی بەدوای خۆیدا بهێنرێت.