بەرپرسی هەماهەنگی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، رێکخراوە مرۆییەکان لە کەمپی هۆڵ، مەترسی ئەوەیان لەسەرە کە ببنە ئامانجی هێرشەکانی تورکیا. دەشڵێت، " کارە مرۆییەکان لەناو کەمپەکەدا زۆر قورس بوون".
ئەمڕۆ شەممە، ئەڤین شێخموس، بەرپرسی هەماهەنگی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، کارە مرۆییەکان لەناو کەمپەکەدا زۆر قورس بوون.
ئاماژەیبەوەشدا، رێکخراوە مرۆییەکان لە کەمپی هۆڵ، مەترسی ئەوەیان لەسەرە
کە ببنە ئامانجی هێرشەکانی تورکیا، یان خێزانەکانی داعش لەناو کەمپەکەدا سوود لەو
پشێویە وەربگرن و هێرش بکەنە سەر کارمەندەکانیان.
لە پێنجەمین رۆژی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، حەوت رێکخراوی
مرۆیی بەهۆی تۆپبارانی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر کەمپی هۆل و زیادبوونی توندوتیژی لەلایەن
ژنانی ئەو خێزانانەی داعش کە لە کەمپەکەدان کارەکانیان راگرت.
بەگوێرەی زانیارییەکان بەهۆی نەبوونی ژینگەیەکی سەلامەتی کارکردن و ئۆپەراسیۆنە
سەربازییەکانی تورکیا، کارەکانیان راگرتووە.
هاوکات، شارەزاییان لەوباوەڕەدان
کشانەوەی رێکخراوە مرۆییەکان لە کەمپی هۆڵ بارگرانی لەسەر ئیدارەی خۆسەر زیاد دەکات.
سید دێلی چاودێر بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، کەمپەکە پێویستی بە هاوکارییەکی
زۆر هەیە، لە کاتێکدا کە ناوچەکە لە ژێر هێرشدایە، ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر گەیاندنی
هاوکارییەکان بۆ کەمپەکە.
ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی ٢٣ی ئەم
مانگە، فڕۆکەکانی تورکیا کەمپی هۆلیان لە رۆژهەڵاتی شاری حەسەکە بۆردومان کرد و
بەهۆیەوە هەشت ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کوژران.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە"، فڕۆکەکانی
تورکیا سێ جار بۆردومانی کەمپی هۆڵیان کردووە، کە دەیان هەزار خێزانی چەکدارانی
داعش تێیدا نیشتەجێن.
هەروەها شەوی هەینی رابردووش، هەسەده رایگەیاند، ژمارەیەک منداڵی داعش له
تەمەکانی ١٤ بۆ ١٦ ساڵان به چەکی سوک هێرشیان کردووەتە سەر هێزه ئەمنییەکانی کەمپەکه
و ژمارەیەک ژن و منداڵیش هەوڵی هه ڵاتنیان
دا و رێگرییان لێ کراوه.