سەردێڕ:

ڤیدیۆ .. سعودییە لافاو ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکان رادەماڵێت

PM:04:28:24/11/2022

26344 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی بەیانی ئەمڕۆ لە شاری جدەی سعودییە باری لافاو دروستبوو و بووە هۆی راماڵینی ئۆتۆمبێلەکانی سەرشەقامەکان و تێکشکاندنیان.


لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت لافاو لە شاری جدەی سعودییە بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕەوە درووست بووە و ئۆتۆمبێلەکانی سەرشەقامەکان رادەماڵێت.

ئاژانسی فەرمی هەواڵی سعودییە بڵاویکردەوە، باران لە سەرتاسەری شاری جدە باریووە و بەهۆی بەرزی ئاستی دابارینەکەوە سەرجەم خوێندنگە گشتی و تایبەتییەکان و جێگە نێودەوڵەتییەکانیش بەهۆی شەپۆلی باران بارینەکەوە داخراون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا بارانبارینی بەخوڕ بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک کەس لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشوری ئاسیا.













گەلەری