سەردێڕ:

کەجەکە: ئیدانەی تەقینەوەکەی ئیستەنبوڵ دەکەین

PM:06:08:15/11/2022

3232 جار خوێندراوەتەوە

کۆما جڤاکێن کوردستان "کەجەکە" رایگەیاند، ئیدانەی تەقینەوەکەی شەقامی ئیستقلالی ئیستانبوڵ دەکەن و نیگەرانن بۆ قوربانیانی تەقینەوەکە و سەرەخۆشی لە گەلی تورکیا دەکەن.


کەجەکە لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەش کردوە، ئەو هێرشە تاریكە رێكخراو و پلان بۆ دانراوە، بە روونی ئایندەی دیموكراسیی گەلانی توركیا دەكاتە ئامانج بە توندی ئیدانە و بە نەفرەتی دەكەن.

دەشڵێن، ئاكەپە و مەهەپە بە زۆر و بە پێداگرییەوە دەیانەوێت ئەو هێرشە بخەنەئەستۆی بزووتنەکەیان و زەمینە و بوار بۆ جێبەجێكردنی پلانە تاریكەكانیان و شاردنەوەی راستییەكان دروست بكەن، هەوڵدەدەن راستیی رووداوەكە بشارنەوە.

کەجەکە ئاماژەی بەوەش کردوە، دەسەڵاتی ئاكەپە و مەهەپە دەزانن پشتیوانیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیان لە دەستچووە و ئەگەر بەمشێوەیە بچنە ناو هەڵبژاردنەكانەوە ئەوا دەسەڵاتیان لەدەست دەچێ.

ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی ١٣ی ئەم مانگە لە ئیستانبوڵ تەقینەوەیەک ڕوویدا و بەرپرسانی تورکیاش پەکەکە و یەپەگەیان تۆمەتبار کرد.

لای خۆشیەوە دوێنێ، مەزلوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، هێزەکانیان هیچ پەیوەندییەکیان بە تەقینەوەکەی شاری ئیستانبوڵ لە تورکیا نییە، هەموو ئەو تۆمەتانەش رەتدەکەنەوە کە ئاڕاستەی هێزەکانیان کراوە.













گەلەری