سەردێڕ:

هێزە ئەمنییەکانى ئێران گەنجێکى شارى شابادیان کوشت و شەش هاوڵاتیان لە مەهاباد رفاند

PM:10:55:11/11/2022

2748 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوەکانی مافى مرۆڤی ئێران رایانگەیاند، گەنجێکى ٢٠ ساڵ کە خوێندکارى زانکۆ و خەڵکی شاباد بووە لە خۆپیشاندانە خوێندکارییەکانی شاری ئەراک، بەهۆی لێدانی باتۆم لەسەری لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە گیانی لەدەستدا. دەشڵێن، "حکومەت ئاوى خواردنەوەى لە دانیشتوانى شارى سنە گرتووەتەوە".


رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئێران رایانگەیاند، گەنجێکى ٢٠ ساڵ کە خوێندکارى زانکۆ و خەڵکی شاباد بووە لە خۆپیشاندانە خوێندکارییەکانی شاری ئەراک، بەهۆی لێدانی باتۆم لەسەری لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی چەند راپۆرتێکى ئەو رێکخراوانەش، شەوى رابردوو بەرپرسانى حکومەت ئاوى شارى سنەیان لە هاوڵاتیان گرتووەتەوە، ئەوەش وەک فشارێک بۆ کۆتاییپێهێنانى خۆپیشاندانەکانى ئەو شارە.

ئەوەشیان خستەڕوو، هەر لە میانەی خۆپیشاندانەکاندا، شەش هاوڵاتیی دیکە کە خەڵکی شاری مەهابادن لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە رفێندراون و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

لای خۆشیەوە، ئانالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لەسەر سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا بەهۆی بەرکاهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران.

لەبەرامبەردا بەرپرسانی ئێرانیش رایانگەیاند، لەبەرامبەر سەپاندنی سزاکانی رۆژئاوا وەڵامی توندیان دەبێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، نزیکەی دوو مانگە خۆپیشاندانەکان دژی حکومەتی ئیران بەهۆى کوژرانی کچێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی ژینا ئەمینی بەردەوامە.

هاوکات، سەرکوتکردنی خۆپیشانداران لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە بەردەوامە ویەکێتی ئەوروپاش پاکێجێکی سزایی بەسەر ئێراندا پەسەندکرد لەبەرامبەر بەکارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران.













گەلەری