نوسینگەی سیستانی هەموو ئەو سەرۆکۆنانەی لەسەر خۆپیشاندانەکانی ئێران و هەڵوێستی سیاسی ئەو وڵاتە کراوە بە ناوی سیستانییەوە رەتکردەوە. دەشڵێت،" هەتا لە ژیاندا مابم بریکار بۆ دەربڕینی هەڵوێستی سیاسی بەکارناهێنم."
نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینیی بەشێک لە شیعە مەزهەبەکانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوکردەو و تێیدا هاتووە، عەلی سیستانی هیچ هەڵوێستێکی سیاسی دەرنەبڕیووە لەبارەی خۆپیشاندانەکان و ناڕەزایەتییەکانی ئێرانەوە.
دەشڵێت، هەتا ئەو کاتەی لە ژیاندایە هیچ بریکارێکی نابێت تاوەکو هەڵوێستە
سیاسیەکانی بۆ دەربڕێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئەگەر هەڵوێستێکی سیاسی لەلایەن عەلی سیستانییەوە
رابگەیەنرێت ئەوا تەنها لە پێگەی ئەلکترۆنی فەرمی تایبەت بە خۆی بڵاودەکرێتەوە.
ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، لە ماوەی رابردوو بریکارەکەی سیستانی سەبارەت
بە خۆپیشاندانەکانی ئێران رایگەیاند، ئەو بارودۆخەی ئێستای ئێران ناپەسەندە و خۆپیشاندەرانیشی
بە هەندێک وشەی نەشیاو ناساند.