وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم راگەیاند، لە پێناو پارێزگاریکردن لە تەندروستی خوێندکارانی قوتابخانە و خوێندنگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، فرۆشگای قوتابخانەکان پێویستە پابەندبن بە لیستی ئەو خواردن و خواردنەوانەی کە رێگەپێدراون یاخود رێگەپێنەدراون لە رووی تەندروستییەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم گشتاندنێکی بڵاوکردەوە و تیایدا لیستی ئەو خواردن و خواردنەوانەی کە رێگە پێدراون لە فرۆشگای قوتابخانەکان بفرۆشرێت لە رێگەی وەزارەتی پەرەوەردەی هەرێمەوە بڵاوکردەوە کە ئاڕاستەی سەرجەم بەرێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەت دەکرێت و ئەوانیش دەتوانن خوێندنگە و قوتابخانەکان ئاگادار بکەنەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە فرۆشگای قوتابخانەکان خواردنە سوورەوەکراوەکانی وەک
جگەر و پەتاتە و قیمە و گۆشتی ئاژەڵ و بنێشت و ساردەمەنی و ئەندۆمی و خواردنەوەی
وزە بەخش و سۆسی عەمبە و ئەو جبسانەی ماددەی رەنگی تێیدایە و چەرەساتی توێکڵدار و
بەهاراتەکانی وەک لیمۆندۆزی و سماق بەهەموو شێوەیەک فرۆشتنیان قەدەغەیە.
لیسیتی ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە فرۆشگای خوێندنگە و قوتابخانەکانی هەرێم
رێگە بە فرۆشتنیانن دەدرێت پێک دێت لە:
یەکەم: مریشکی کوڵاو و هێلکەی کوڵاو و پەتاتەی کوڵاو و فەلافل بە مەرجێک رۆنی
ئامادەکردنی ئەم خواردنانە یەکجار بەکاربهێنرێت.
دووەم: میوەکانی وەک مۆز و سێو و پرتەقاڵ.
سێیەم: میوەی وشکراو و چەرەساتی وەک مێوژ و قەیسی وشککراو و بادەم و گوێز
و فستق.
چوارەم: شیری لە قوتوکراو و بەرهەمەکانی دیکەی شیرەمەنی
پێنجەم: مەعکەرۆنی بە سەوزەوات
شەشەم: خواردنەوەکانی وەک ئاو و شەربەتی سروشتی و دۆ و ماستاو و چا و قاوە
و کاپوچینۆ
حەوتەم: شیرینییەکانی وەک تورتە و پسکیت و چوکلێت و کاستەر و محەلەبی.
هەشتەم: خۆراکە خێراکانی وەک تەمەرهند و نانەقەیسی و گەنمەشامی و ئەو
جبسانەی ماددەی رەنگیان تێدا نییە.
نۆیەم: برنج و شلە و شێلم و نۆکاو و نیسک.

