سەردێڕ:

رێنماییەکانی وەرگرتنی خوێندکاران لەزانکۆ و پەیمانگاکان راگەیەنرا

PM:04:39:09/09/2022

8608 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، رێنماییەکانی وەرگرتنی دەرچوانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رێنماییەکانی وەرگرتنی خوویندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، پێویستە خوێندکار ٥٠ هەڵبژاردن دیاری بکات بەشێوەیەک لەگەڵ ئارەزوی خۆی و لقی خوێندنی ئامادەییەکەی بگونجێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، سەرجەم خوێندکارانی دەرچوو، مافی پێشکەشکردنیان هەیە، بەڵام مەرج نییە وەربگیرێن.

دەشڵێت، وەرگرتن لەسەر بنەمای کێبڕکێی کۆنمرە دەبێت، لەنێوان سەرجەم خوێندکاراندا، وەرگرتن لەسەر شێوازی وەرگرتنی ناوەندی دەبێت، بە هەژمارکردنی سیستەمی کریدت، بۆ سەرجەم کۆلێژ و بەشەکان جێبەجێدەکرێت جگە لە کۆمەڵەی پزیشکی، خوێندکار مافی وەرگرتنی تەنها لەیەک شوێن هەیە لە زانکۆ حکومیەکان.

لەبەشێکی دیکەی رێنماییەکاندا ئەوەشخراوەتەڕوو، خوێندکار مافی ئەوەی نییە لەهەمان کاتدا خوێندکار بێت لە زانکۆ یان پەیمانگەی حکومی و زانکۆ یان پەیمانگەیەکی ناحکومی، گەر خوێندکارێک لەهەردولا وەرگیرا، پێویستە لەماوەی ١٠ رۆژدا، بڕیاری خۆی بدات و لەلایەکیان ناوی خۆی بسڕێتەوە، بەپێچەوانەوە سزای یاسایی دەدرێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی وردەکاری رێنماییەکان لێرەوە کلیک بکە












گەلەری