سەرۆکی فەرمانگەی ئەوروپای رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، زیاتر لە هەزار و ٧٠٠ کەس بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمەی ئێستا لە ئیسپانیا و پورتوگالی گرتووەتەوە، گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێکدا كە لەلایەن تەندروستی جیهانییەوە بڵاوكراوەتەوە، هاتووە "ئەمساڵ تەنیا لە ئیسپانیا و پورتوگال شاهیدی هەزار و ٧٠٠ حاڵەتی مردنی لەنەکاو بوونەتەوە بەهۆی شەپۆلی گەرماوە."
هانس کلیوگی سەرۆکی فەرمانگەی
ئەوروپای رێکخراوی تەندروستی جیهانی نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی کە لە ئێستادا
ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان تەنانەت لە باکووریش بە تایبەت لە وڵاتانی سکاندیناڤیا
روودەدات.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
لەم هەفتەیەدا ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان ٤١ ماڵی لە لەندەن وێران کردووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپا لەم دواییانەدا بەدەست شەپۆلێکی گەرمی لەناکاوەوە دەناڵێنن
و رۆبەرت ستیفانسکی وتەبێژی رێکخراوی کەشناسی جیهانی رایگەیاند، پلەکانی گەرما لە
ئەوروپا تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بە بەرزی دەمێننەوە.