سەردێڕ:

لە عێراق دەست بەسەر حەشارگەیەک و پێنج تانکەری نەوتهه‌ڵگریی بەقاچاغبراودا گیرا

PM:02:23:27/06/2022

3712 جار خوێندراوەتەوە

لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنییەکانی عێراقدا لە باکووری وڵاتەكه‌، دەست بەسەر حەشارگەیەک و پێنج تانکەری نەوت ھەڵگریی بەقاچاغبراودا گیرا.


وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنییەکاندا لە پارێزگاکانی سەڵاحەددین و نەینەوا، دەست بەسەر حەشارگەیەک و پێنج تانکەری نەوت ھەڵگریی بەقاچاغبراودا گیراوە.

راشیگەیاندووە، هەر لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، چوار تۆمەتبار دەستگیرکراون.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لە حەشارگەکەدا، دەست بەسەر چوار تانکی کە نەوتیان تیادابوو و هەروەها کەلوپەلی دیکە کە لە پرۆسەی بەقاچاغبردنی بەکارھێنراون، گیراوە.













گەلەری