سەردێڕ:

ئایا پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک لە عێراق تێدەپەڕێندرێت؟

PM:11:25:31/05/2022

1996 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێڕاق رایگەیاند، دوای تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک، پڕۆژەیاساکە تێدەپەڕێندرێت.


ستار عیتابی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێڕاق لە لێدوانێکدا بۆ ئەلعێراقیە رایگەیاند، لیژنەی دارایی لە پەرلەمان میوانداری لایەنە پەیوەندیدارەکانی کردووە لەبارەی پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراکەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەندامانی لیژنەکە بڕیاریانداوە تاوتوێی بڕگەکانی یاساکە بکەن تاوەکو بەشێوەیەکی دروست پڕۆژەیاساکە ئامادە و تەواو دەبێت." وتیشی، "بەنیازین بە بڕی ٢٥ ترلیۆن دینار بڕیار لەسەر یاساکە چونکە هیچ کێشە و رێگریەک لە پڕۆژەیاساکەدا نییە."

ئەمەش لە کاتێکدایە حکومەتی کاربەڕیکەری عێراق پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراکی پێشکەش بە پەرلەمانی عێڕاق کردووە و تا ئێستا یەک خوێندنەوە بۆ یاساکە کراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک پەسەندبکات پێویست ناکات حکومەتی نوێی عێراق پێکبهێندرێت.













گەلەری