سەردێڕ:

ئاگادارییەک لە سایلۆی چەمچەماڵەوە بۆ جوتیارانی سنورەکە

PM:09:01:31/05/2022

1588 جار خوێندراوەتەوە

سایلۆی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، جوتیارانی سنوری قەزای چەمچەماڵ ئاگادار دەکەنەوە کە لە ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە، سەردانی سایلۆی چەمچەماڵ بکەن بەمەبەستی پێدانی گەنمەکانیان.


لە راگەیەندراوەکەی سایلۆی چەمچەماڵدا باس لەوەشکراوە، پڕۆسەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لەو رۆژە بەدواوە دەست پێدەکات بۆ وەرزی ٢٠٢٢ و هەر جوتیارێک گەنمی هەبێت دەتوانێت بیباتە سایلۆ و لەبەرامبەر هەر تەنێک گەنم ٨٥٠ هەزار دینار بە جوتیاران دەدرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم رایگەیاند، پێشبینى دەکرێت ئەمساڵ بەرهەمى گەنم زیاتر بێت لە ساڵى رابردوو. دەشڵێت، "حکومەتی ھەرێم بەھەمان نرخی حکومەتی عێراق گەنمی جوتیاران دەکڕێتەوە."

هاوکات، لە رابردوودا محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە کڕینی دوو ملیۆن تۆن گەنم و عێراق چاوەڕێی وەرگرتنی ئەو گرێبەستانەیە کە لەلایەن کۆمپانیا جیهانییەکانەوە پێشکەشیان دەکرێت لەم هەفتەیەدا.

ئەوە لەکاتێکدایە، ئەمساڵ حکومەتى عێراق تەنێک گەنمى جوتیاران بە ٨٥٠ هەزار دینار وەردەگرێت، تا ئێستاش زیاتر لە ملیۆنێک تەن گەنم وەرگیراوە.

ل.ل












گەلەری