پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، رۆژی دووی مانگی داھاتوو دانیشتنی ژمارە سێی خولی بەھارەی بەڕێوە دەچێت و بەپێی کارنامەی دانیشتنەکەش، دەنگ لەسەر یەک پڕۆژەیاسا دەدرێت و خوێندنەوەی یەکەم و دووەمیش بۆ ژمارەیەک پڕۆژیاسا دەکرێت.
ماڵپەڕی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، پەرلەمان رۆژی پێنجشەممە دانیشتنی ژمارە سێی خولی بەھارەی خۆی ئانجام دەدات.
ئاماژەی بەوەشداوە، کارنامەی دانیشتنی
پێنجشەممەدا پەرلەمان دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسایبەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە ھەرێمی
کوردستان دەدات و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای ئەرک و مافەکانی کەرتی تەندروستی لە ھەرێمی کوردستاندەکات.
باسی لەوەشکردووە، پڕۆژەیاسای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێمی
کوردستان و پڕۆژەیاسای دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانی پەروەردە
و خوێندنی باڵا لە ھەرێمی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمیان بۆدەکرێت.
هاوکات، خوێندنەوەی دووەم بۆ ژمارەیەک پڕۆژەیاسا دەکرێت لەوانە پڕۆژەیاسای
بەرکارکردن و ھەمواری یاسای گرتنی مایەی قاچاغ و قەدەغەکراو بۆ ئاڵوگۆڕکردن لە
بازاڕە ناخۆییەکان، پێشنیازەیاسای ھەمواری جێبەجێکردنی یاسای چاودێریی نەوجەوانان.
ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی ماوەی سێ مانگە پەرلەمانی کوردستان هێچ دانیشتنێکی
ئەنجام نەداوە.