سەردێڕ:

پێنج درێژترین گەشتی ئاسمانی راستەوخۆ لە جیهاندا

PM:03:29:31/05/2022

3432 جار خوێندراوەتەوە

گەشتی درێژخایەن کاریگەری لەسەر تەندروستی و باری دەروونی گەشتیاران هەیە، بەتایبەت ئەگەر گەشتەکە چەند کاتژمێرێک بخایەنێت.


ماڵەپەڕی فاينانس باز باسی لە پێنج دریژترین گەشتە ئاسمانییەکانی جیهان کردووە.

فاينانس باز ئەوەی خستووەتەڕوو، درێژترین گەشتی ئاسمانی لە شاری نیۆڕکی ئەمریکاوەیە بۆ وڵاتی سەنگافورە کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە بە فەرمی ئەم گەشتە بۆ یەکماجار ئەنجامدراو و ماوەی ١٨ کاتژمێر و ٤٥ خولەک دەخایەنێت.

ئاماژەی بەوەشداوە دووم درێژترین گەشت لە شاری ئۆکلەدای وڵاتی نوزلەنداوەیە بۆ دەوحەی پایتەختی قەتەر کە ئەو دوو شارە لە دوو کیشوەری جیاوازن ماوەی گەشتەکەش ١٨ کاتژمێر و پێنج خولەکە.

باسی لەوەشکردووە، بەهۆی ئەوەی ویلایەتی تێکساس لە ئەمریکا زۆر گەورەیە گەشتکردنی لە شاری هیوستن بۆ سیدنی لەو ویلایەتە ١٧ کاتژمێر و ٤٥ خولەک دەخایەنێت و ئەمەش سییەم درێژتترین گەشتە لە جیهاندا.

لەبارەی چوارەم درێژترین گەشتیشەوە ماڵەپەڕی فاينانس باز دەڵێت، "گەشتکردن لە شاری سان فراسیسکۆی ئەمریکییەوە بۆ ویلایەتی بانگلۆری ئەمریکا ١٧ کاتژمێر و ٤٥ خولەکی دەوێت و ئەمەش چوارەم درێژترین گەشتە."

هاوکات، ئەگەر لە شاری ئۆکلاندی نیوزلەداوە بچیتە شاری نیویۆرکی ئەمریکا گەشتەکەت پێنجەم درێژترین گەشت دەبێت و ماوەی ١٧ کاتژمێر و ٣٥ خولەک دەخایەنێت.













گەلەری