هاولاتییەک لەگەڕەکی قولەرەیسی شاری سلێمانی بەکوژراویی لەماڵەکەیدا دۆزرایەوەو کەسوکارەکەیشی دەڵێن دیارنیە رووداوەکە خۆکوژیی بووە یان کوژراوە.
سامان نادر بەڕێوبەری فریاکەوتنی سلێمانی بەئێن ئاڕتی راگەیاند:"ئەمڕۆ سێ شەممە، تەرمی کەسێک لەماڵەکەیدا دۆزرایەوەو لەگەڕەکی قولەرەیسی کەتەمەنی (٥٣) ساڵەو گوللەیەک بەر سەری کەوتووە".
ئاماژەی
بەوەشداوە تەرمەکەی بەمەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی " کەسووکاری ئەو هاوڵاتیە ئەمڕۆ کاتژمێر حەوتی بەیانی ئاگادار کراونەتەوە کە کوڕەکەیان بە مردوویی لە
ماڵەکەیدا دۆزراوەتەوە. "
ئاماژەی بەوەشدا تا ئێستا هیچ کەسێک دەستگیر نەکراوە بەڵام خێزانی ئەو هاوڵاتیە لەلایەن پۆلیسەوە
بانگ کراون بۆ لێکۆڵینەوە.
شاڵاو عەلی-
سلێمانی