سەردێڕ:

دادگا سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر رێبوار تاڵەبانیدا سەپاند

PM:12:49:31/05/2022

51592 جار خوێندراوەتەوە

دادگای تاوانەكانی كەركوك رایگەیاند، شەش ساڵ زیندانی بەسەر سەرۆكی پێشوی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكدا سەپاند و قەدەغەی گەشتکردنیشی لێکرد. و سەرۆكی پێشوی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكیش رەتی دەکاتەوە بڕیارەکی دادگای بە رەسمی پێکەیشتبێت.


دادگای تاوانەكانی كەركوك لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی پێشوی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكدا سەپاند.

باسی لەوەشکردووە، رێبوار تاڵەبانی رێگری گەشتکردنی بۆ دەرەوەی عێراق لێدەکرێت و هەموو موڵکە گوازراوە و نەگوازراوەکانیشی دەستی بەسەردا دەگیرێت.

لە راگەیەندراوەکەی دادگادا ئەوەش هاتووە، بڕیارەكەی دادگا بە بێ ئامادە بوونی رێبوار تاڵەبانی و بە پێی مادەی ٣٠٤ بووە کە تایبەتە بە سزادانی هەر بەرپرسێک یان بریکارێکی گشتی کە بە ئەنقەست زیان بە پارە یان بەرژەوەندییەکانی ئەو فەرمانگەیە بگەیەنێت کە تێیدا کاردەکات.

هاوکات رێبووار تاڵەبانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "ئاگاداری بڕیارەکە نیم وتەنها لە فەیسبووک و لە ڕێگای راگەیاندنەکانەوە هەواڵەکەم بیستوە." دەشڵێت،"دادگا هەر رۆژی بڕیارێک دەردەکات، تا ئێستاش هیچ بڕیارێک ئاگادارکردنەوەی دادگام بەدەست نەگەیشتوە".

سۆران محەمەد، کەرکوک














گەلەری