نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە ١٤٨ هەزار و ٥٠٠ دینار و بەراورد بە دوێنی ٥٠ دیناری دیکە بەرزبووەتەوە.
چاوگێک لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بە هۆی زۆربوونی خواستە لەسەر دۆلار و کەمی خستنە بازاڕی دۆلارە لە لایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە.
هاوکات، تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە
دۆلاری ئەمریکی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە بەراورد بە پێشتر و لە ئێستادا سێ ملیۆن
تمەن بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی.
لیرەی تورکیش لەسەر ئاستی جیهان بەردەوامە لەدابەزین و ھەزار و ٦٠٠ لیرەی
تورکی بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلارە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ
بە ١٥٦ هەزار و ٧٥٠ دینارە.
١٠٠ پاوەن
بە ١٨٥ هەزار دینارە.
ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار
دینار.