سەردێڕ:

گەنجێكى كورد لە ھۆڵەندا لەكاتى مەلەكردندا خنكا

PM:11:33:23/05/2022

6164 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی عێراق لە هۆڵەندا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ گەنجێگى كوردى نيشتەجێى كەمپى ھوخيفينى ھوڵەندا بەناوى ( ب - ع ) تەمەن ٢١ ساڵ لەكاتى مەلەكردندا خنكا .


باسی لەوەشکرد، ئەو گەنجە ماوەى ساڵێكە لە ھۆڵەندا دەژي و دوێنێ نزيك كاتژمير ١:٣٠ى پاشنیوەڕۆ دواى ئەوەى دوو جار ئەمبەر و ئەوبەرى ئاوێکی بڕیوە، بۆ جارى سێیەم داواى ھاوكارى کردووە و بەھۆى درەنگ فریاکەوتنی ژێرئاو کەوتووە.

لە ئێستاشدا تەرمى گەنجەکە لەپزيشكى دادە و بڕيارە سبەى رادەستى هاوڕێکانی لەو شارە بكرێتەوە كە لێى نيشتەجێ بووە، تاوەکو رێكارەكانى ناردنەوەى تەواو دەبێت و کەسوکارەکەشی داوای زوو گەڕاندنەوەی دەکەن.

لەوبارەیەشەوە ئێن ئاڕ تی پەیوەندیکردن بە عەلی هیلال  باڵیۆزی عێراق لە لاهای، ئاماژەی بەوەکرد، باڵیۆزخانەكەيان ئاگادارى رووداوكەیە و لە چاوەروانى رێكارەكانى حكومەتى ھۆڵەندان.

ئازاد محەمەد، هۆڵندا

هـ.ئـ













گەلەری