بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، کاریگەری ئەو رەوشە ناجێگیرەی کەشوهەوا کە رووی لە ناوچەکە کردووە بەردەوامی دەبێت لە سبەینێ سێشەممەدا و بە دیاریکراویش لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیان تاوەکو کاتژمێر ١٠ی پێشنیوەڕۆ ئاستی خۆڵبارین بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کاریگەری ئەو شەپۆڵە خۆڵبارینەی رووی لە ناوچەکە کردووە کە بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی مەودای بینینی ئاسۆی و ستوونی بەیانیش بەردەوام دەبێت و لە سبەی ئێوارەدا لاواز دەبێت.
باسی
لەوەشکردووە، سەرچاوەی خۆڵبارینەکە لە سنووری نێوان عێراق و سووریاوە لەگەڵ بەشێک
لە ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای عێراق رووی لە ناوچەکەمان کردووە.
دەشڵێت،
"کاریگەری ئەم رەوشە ناجێگیرە سبەی سێ شەممە بەردەوامی دەبێت و سەرەتا
لەکاتەکانى بەرەبەیانى زوودا کاریگەریکەى زۆر دەبێت تا کاتژێر ١٠ی پێش نیوەرۆ و
مەوداى بینین سێ بۆ پێنج کیلۆمەتر کەم دەبێتەوە."
باسی
لەوەشکردووە، لەدوای کاتژمێر ١٠ی بەیانییەوە کاریگەری شەپۆلەکە لاواز دەبێت بەجۆرێک
مەوداى بینین دەبێتە پێنج بۆ حەوت کیلۆمەتر و لە کاتەکانى ئێوارەدا کاریگەریەکەى
لاوازتر دەبێت .
ئەوەشی
خستووەتەروو، خێرایی با کەمێک چالاک دەبێت
و لەناوچەکانى کەرکوک و گەرمیان کاریگەریەکە زیاتر دەبێت و مەوداى بینین کەمتر
دەبێت لە دوو کیلۆمەتر.
باسی
لەوەشکردووە، لە رۆژی چوارشەممەدا شەپۆلی خۆڵبارین کاریگەرییەکە بەتەواوی کۆتایی دێت.
ل.ل